ئازار 17th, 2011 at 1:22 am -
لە یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیۆن لە خولی یانە قارەمانەكانی ئەوروپا كە بە سەركەوتنی یانەی ئیسپانی كۆتایی پێهات لە كاردانەوەیەكی جواندا بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید داوایان لە هاندەرانی یانەكەیان كرد كە هانی بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە ” ئێریك ئابیدال ” بدەن بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی لە نەخۆشیەكەی رزگاری ببێت …هەربۆیە لە تابلۆی یاریگای سانتیاگۆ بیرنابئۆ پەیامێك تێدا هاتبوو كە نوسرابوو ” هیوای سەركەوتنێت بۆ دەخوازین ئابیدال” لە دوای پیشاندانی ئەم پەیامە لە تابلۆی یاریگا هاندەرانی یانەی ریال مەدرید 30 چركە راوەستان و دەستیان بۆ ئەو یاریزانە لێداو هیوای زوو چاكبونەوەیان بۆ خواست …